نوێكراوه‌ته‌وه..
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له‌ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا بڵاوبووبێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگا راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كانی ئێران ناوی به‌رپرسه‌كه‌و دۆخی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئێران دوێنێ هه‌ینی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی دیكه‌یان به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند وئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه تائێستا له‌كۆی 18 كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش پارێزگاری ته‌هران ره‌تیكردۆته‌وه كه هیچ به‌رپرسێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت و رایگه‌یاند: كه‌سه‌كه تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی توند بووه‌و له‌ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌نه‌خۆشخانه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.