Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 11:42

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به‌ رێککاره‌کانی رێگری له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد

هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاركردنه‌وه‌ و پێدانی زانیاری و چۆنێتی خۆپاراستن ده‌گه‌یه‌نرێت به‌ هاوڵاتیان‌
کوردستان TV
100%


هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و رێگری له‌ ڤایرۆسی (كۆرۆنا) دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستی به‌ رێكاره‌ یاسایی و پزیشكیه‌كان كردووه‌، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران داخست بڕیاری راگرتن و هەڵپەساردنی گەشتەکانی دا ، هه‌روها حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی چڕی هۆشیاركردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دا و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌و نه‌خۆشیه‌ ته‌رخان كردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کە بە ناوی زانستی کۆڤید-19 دەناسرێتەوە) له‌ وڵاتی ئێرانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ئێران چه‌ند کەسێك گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، هه‌رێمی كوردستانیش له‌ ئاماده‌كاری و كاری جدیدایه‌ و هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەو نه‌گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ین و بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه، هه‌روها هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاركردنه‌وه‌ و پێدانی زانیاری و چۆنێتی خۆپاراستن ده‌گه‌یه‌نین به‌ هاوڵاتیان‌. وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ لێدوانێكیدا وتی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند، داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکه‌ین، گەشتەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار دوابخەن. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە هه‌ردوو مەرزی باشماخ و دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاویانکردەوە، هاتووچۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان راگیراوە.

هه‌ر له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایگه‌یاند، هه‌تا ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا کەمن، پێویسته‌ هێڕش بکەینە سەر ڤایرۆسەکە و لەناویببەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.