به‌رپرسانی سعوودیه رایانگه‌یاندووه كه به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هه‌موو گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران راگرتووه.
ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه له‌م باریه‌وه رایگه‌یاندووه كه جگه له راگرتنی گه‌شته‌كانی نێوان دوو وڵات، به‌رپرسانی سعوودیه رێگه ناده‌ن هیچ هاووڵاتییه‌كیان له ئێرانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سعوودیه و ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه كه ١٤ رۆژ له ئێران دوور بكه‌ونه‌وه، پاشان بچنه‌وه سعوودیه.
ئه‌و بڕیاره‌ی سعوودیه له كاتێكدایه كه له كانوونی دووهه‌می ٢٠١٦، به هۆی سووتاندنی كۆنسولگه‌ری ئه‌و وڵاته له شاری مه‌شهه‌دی ئێران، به‌رپرسانی سعوودی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردنی ئێرانیان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی خۆیان سه‌پاندبوو.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرتی سعوودیه، به‌در قه‌رینی له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئێرانیان پێشێل كردووه و سه‌ردانی ئێرانیان كردووه، بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ رێگه‌یان پێ‌نادرێت بێنه‌وه سعوودیه.
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران به پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ١٨ كه‌س و تا ئێستا چوار كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه. عێراق و كوێت یه‌كه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه بوون كه ده‌ستبه‌جێ گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.