به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له شاری قوم-ی ئێران بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی یۆرۆ تایمز بڵاویكردۆته‌وه ، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای قوم –ی ئێران‌دا ،موقته‌دا، سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته‌وه پارێزگای نه‌جه‌ف.
دوێنێ چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه به فرۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی، پارێزگای قوم –ی به‌جێهێشتووه‌و گه‌یشتۆته لوبنان.
دواتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌در كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا گیراوه، به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 .


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای پرێس + ئه‌لحوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.