Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 14:57

وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتە بەر

خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات.

وەزارەتی تەندروستی ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.

لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەکات.

بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەکات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 شوبات 2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.