Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 14:57

جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری حاجی ئۆمەران دەست پێدەکاتەوە

بەهۆی بەفربارین پەکی کەوتبوو
کوردستان TV
#7
100%

دوای داخستنی بزاوتە بازرگانییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەهۆی زۆری بەفربارین، بڕیارە سبەی یەکشەممە جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەست پێبکاتەوە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی یەکشەممەی ڕابردوو بەهۆی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بواری بازرگانی لە سنوورەکەمان پەکی کەوت، چەند ڕۆژێکە تیمەکانی بەفرڕاماڵینی کەرتی چواری سۆرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر و تیمی تایبەتی سنوورمان، خەریکی خاوێنکردنەوەی ڕێگای گشتی و گۆڕەپانەکانن، ئێستا هەموو ڕێوشوێنەکان ئاسایی بوونەتەوە و بڕیارە سبەی یەکشەممە بزاوتە بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەست پێبکاتەوە.

راشیگەیاند: ئاسایی بوونەوەی بزاوتی بازرگانی هیچ پەیوەندی بە داخستنی هاتووچۆی گەشتیاری نییە، کە دوو ڕۆژە بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوەخۆ بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر.

پ / کەریم سمکۆ

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.