Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:48

ئێران له‌ دوو شار ناوه‌نده‌کانی خوێندنی داخست

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤاپرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#11
100%


دەسەڵاتدارانی ئێران، لەپێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریان داوە بە داخستنی خوێندنگە و زانکۆ و ناوەندەکانی فێرکردن لە شارەکانی قوم و ئاراک.

ئەمڕۆ شەممە تەلەڤزیۆنی فەرمیی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ کە داخستنی ئەو شوێنانە لە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری قوم، کە دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردن، دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لە شاری ئاراکیش یەک هەفتە دەخایەنێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند کە ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ 28 کەس و 5 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.