رێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر هاتوو لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت كۆنەبێتەوە، ئەوا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامدەدەن.
موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا لەڕێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەگەر لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام نەدرێت یان كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و متمانە نەدرێت بە كابینە وەزارییەكە یان كابینە وزاریەكە لەگەڵ خواستنی مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران نەگونجێت ئەوا داوای ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەم.
سەدر، لەبەشێكی دیكهی پەیامەكەیدا هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر نەیەن بەدەم خواستی خۆپیشاندەرانەوە ئەوا خۆپیشاندانەكە دەگۆڕم بۆ مانگرتن لەچواردەوری ناوچەی سەوز تاوەكو ببێتە فشارێك بۆ ڕزگاركردنی عیراق لە گەندەڵكاران و مەزهەبگەرایی و ڕەگەزپەرستی.
دهشڵێت: یاخود ئەگەر كابینەی لەئاست خواستەكانی گەل و مەرجەعییەتدا نەبوو، ئەوە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامدەدەن تا دەگاتە ئاستی مانگرتن لەدەوروبەی ناوچەی سەوز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.