سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عیدی، پیاوێكی ئایینی ئێران رایگه‌یاندووه كه دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شاری قومی ئایینی له‌ئێرانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردۆته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی رۆشه‌نبیری و گه‌وره‌یی ئه‌و شاره خاپوور بكات.
سه‌عیدی له وتارێكیدا له شاری قوم كه به پایته‌ختی ئایینی له ئێران داده‌ندرێت گوتی: بۆیه تره‌مپ شاره‌كه‌ی كردۆته ئامانج ، چونكه ئارامگه‌ی شیعه‌كانی جیهانه.
گوتیشی: دوژمن ده‌یه‌وێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو دڵی خه‌ڵكی بڵاو بكاته‌وه‌و نیشانی بدات كه شاری قوم پارێزراو نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.