نوێكراوه‌ته‌وه ..
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئێرانی هه‌ژاند.
له‌وباره‌وه په‌یمانگای روانگه‌ی كه‌شناسی سه‌ربه زانكۆی تاران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی كۆتۆر سه‌ربه پارێزگای ورمێ روویداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قۆڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌ژێر توێكڵی زه‌وی روویداوه.
تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئێران هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگاری وان رایگه‌یاند دوای بوومه‌له‌رزه‌كه (بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران) چه‌ند ماڵێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كاشكۆڵ، گوڤه‌نلیك، ئیۆزپنار و گێله‌نله‌ری سه‌ربه شارۆچكه‌ی باشكاله زیانیان به‌ركه‌وتووه و تیمه فریاگوزارییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران، له وان حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سیانیان منداڵن.
گوتیشی: تیمه فریاگوزارییه‌كانمان گه‌یشتوون به گوندی ئیۆزپنار، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییمان بوون به‌ژێر داروپه‌ردووی بینا داڕوخاوه‌كانه‌وه.
سۆیلۆ، راشیگه‌یاند : پێنج هاووڵاتیمان له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا برینداربوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، هه‌وڵی تیمه فریاگوزارییه‌كانیش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.