سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و رێكلامی بۆ ماسكی تایبه‌ت كرد، له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به كوردستان 24ی راگه‌یاند ئه‌و كه‌سه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له كۆمه‌ڵگه درووست كرد و هاوكات له‌و رێگه‌یه‌وه رێكلامی بۆ جۆرێكی تایبه‌ت ماسك كردووه و بازاڕیشی گران كرد، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه به‌ناونیشانی پزیشك خۆی ناساندووه كه‌چی ده‌ركه‌وتووه پزیشكیش نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.