Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 08:21

گومرگی هەرێم چەند بڕیارێکی گرنگی لەسەر هاوردەکردنی خواردن و کاڵای ئێرانی دەرکرد

سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ئاگادار كرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی هاوردەکردنی کاڵاو شمەکی ئێرانی بۆ ناو خاکی هەرێم دەرکرد.

 
 لە نوسراوێكدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگی كردووە، بڕیاریدا ڕێگە نەدرێت هیچ خواردن و كاڵایەكی ئێرانی بەبێ پشكنین هاوردەی هەرێم بكرێت.

 

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، داوا لە سەجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە ڕێگە بەهیچ خواردن و كاڵایەك نەدرێت لە خاڵە سنورییەكانەوە بێتە ناو خاكی هەرێم تا ئەو كاتەی لە پشكنین دەردەچێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.