Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:28

تا ئێستا زانیوته‌ به‌کتریای نێو ئۆتۆمبێله‌که‌ت چه‌ند مه‌ترسیداره‌؟

پاك ڕانه‌گرتنى تایه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانمان واده‌كات ببێته‌ سه‌نته‌ری كۆبونه‌وه‌ى به‌كتریاو گه‌شه‌ى میكرۆب به‌گشتى
کوردستان TV
100%

پێگه‌ى مۆتۆرى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، پاك ڕانه‌گرتنى تایه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانمان واده‌كات ببێته‌ سه‌نته‌ری كۆبونه‌وه‌ى به‌كتریاو گه‌شه‌ى میكرۆب به‌گشتى، واته‌ شه‌ش هێنده‌ی مۆبایله‌كانمان پیس ده‌بێت.

ئه‌و پێگه‌یه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌و میكرۆبانه‌ كه‌ به‌سوكان‌و داشبۆردى ئۆتۆمبیله‌كانمانه‌وه‌ن ‌و رۆژانه‌ ده‌ستیان به‌رده‌كه‌وێت چوار هێنده‌ى سه‌رى سیفۆنه‌كان پیسن، هاوكات دوو هێنده‌ى دوگمه‌ى مه‌سعه‌ده‌كانیش پیسl‌، كه‌ واته‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ تایه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانمان به‌خاوێنى رابگرین، كه‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می گه‌یشتنی میكرۆبه‌كانه‌ به‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كانمان.
سه‌ره‌كیترین هۆیه‌كانى پیسبونى تایه‌كانیش كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی كۆبونه‌وه‌ى به‌كتریاو ڤایرۆس پاكرانه‌گرتن‌و نه‌شۆردنیه‌تى له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌، هاوكات نابێت هه‌رگیز له‌نێو ئۆتۆمبێلدا خواردن بخورێت چونكه‌ دوچارى ژه‌هراوى بون ده‌بن‌و به‌ده‌ستى خواردناویه‌وه‌ ده‌ستبه‌رین بۆتایه‌كان یان په‌نجه‌ریكردنى، چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌ى كه‌ پێوه‌ى ده‌لكێ ده‌بێته‌ هۆى زۆربون‌و گه‌شه‌ى به‌كتریا.

پێگه‌كه‌ ئه‌و ئامرازانه‌شمان بۆده‌ستنیشانده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵاچۆكردن‌و كوشتنى ئه‌و به‌كتریایانه‌ى كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێلدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م به‌پاكردنه‌وه‌ى رۆژانه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانتان، دووه‌م كلێنسى ته‌ڕ كه‌ به‌ماده‌ى پاكژكه‌ره‌وه‌و موعه‌قه‌م كرابێت داشبۆرد و سوكان پاكبكه‌نه‌وه‌، تایه‌كانیش هه‌تا ده‌توانن پاك‌و خاوێن راگرن‌و به‌ماده‌ى موعه‌ته‌رات پاك بكه‌نه‌وه‌، هاوكات تا ده‌شتوانن خواردن له‌نێو ئۆتۆمبێلدا مه‌خۆن.

 

 

Traffic Fm Sulaimaniyah
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.