Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:12

هەولێر.. زیاتر لە (95) خاوەن مولیدەی ئەهلی غەرامەکراون و دراونەتە دادگا

بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ ،  بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان، لەسنوری سەنتەری پارێزگای هەولێر زیاتر لە (60) خاوەن مولیدەی ئەهلیی غەرامەکراون و نزیکەی (35) خاوەن مولیدەی دیکەش دراونەتە دادگا.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و هەبوونی کەم و کوڕی، لەماوەی ڕابردوودا (65) خاوەنی مولیدەی ئەهلی بەبڕی (یەک ملیۆن دینار تاوەکو سێ ملیون دینار) لەبەر ئەو هۆکارانەی سەروە پێبژاردن(غەرامە)کراون. هەروەها (34) خاوەنی مولیدەی ئەهلی دیکە بەهۆی سەرپێچی یاسایی و دەرچوون لە ڕێنماییەکان دراونەتە دادگا.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.