ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23ـی 2ـی 2020 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له خاتوو هنیس جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددیاتی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له قووڵتربوونی قه‌یرانی سیاسیی عێراق ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسی و ڕاسته‌ڕێكردنی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌ختیش له ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.