بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رێنمایی تایبەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان ، بۆ ئەوەی ئەو رێنمایانە رۆژانە بە قوتابیان بدرێت.
لە رێنماییەكانی بهرێوهبهرایهتیهكهدا هاتووه:
ھەوڵبدرێت رۆژانە لە وانەی یەكەم رێنمایی بە قوتابیان بدرێت لە پاك و خاوێنی و تەندروست باشی و خۆپارێزی.
ئەو چالاكییانەی كە دەبێتە ھۆی قەرەباڵغی لە ناوەندەكانی خوێندن بە ھەموو شێوەیەك بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت.
گرنگە ھەمیشە بایەخ بە پاك و خاوێنی قوتابخانە بدرێت.
تەوالێت و دەستشۆرە زیاتر چاودێری بكرێت لەلایەن لیژنەی ژینگە و تەندروستی قوتابخانەكان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانە.
چاودێری كردنی شوێنی ئاو خواردنەوە لە رووی پاك و خاوێنی و ھۆشداریدان بە قوتابیان.
لیژنەی فرۆشگا چاودێری زیاتر و بەردەوام بكات لە مەرجە تەندروستییەكان و رێنماییەكان، بوونی كارتی تەندروستی بۆ كارمەندانی فرۆشگا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.