وەزارەتی پەروەردە راگەیاندراوێك لەبارەی ئەو كچە تەمەن 8 ساڵەی هەولێر بڵاودەكاتەوە، بڕیار دەدات بیگەڕێنێتەوە بۆ هەر قوتابخانەیەك كە باوكی دەستنیشانی دەكات.
لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان ، کە لە 3 ی 4 ی 2019 رووبەرووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووە وە ، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە .
لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی بەڕێزان راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی ، پێکهات و بڕیار درا :
1ـ بەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر .
2ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت .
3 ـ بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت .
4ـ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.