جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌م شه‌راكه‌ته‌ی له ساڵی 2003ه‌وه دروست بووه هیوادارم محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی تێكی نه‌دات.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئێمه ئێستا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز محمه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كێشه‌ی پۆست نییه، وه كێشه فلانه وه‌زیر و فلانه كه‌س نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه تایبه‌تمه‌ندی بدرێت به هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌رێمێك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌و هه‌رێمه كه به ده‌ستوور جێگیركراوه، نه‌وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات جیا بێت كه له‌گه‌ڵ حزبێكی شیعه‌ی عێراقی یان له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عێراقی ده‌یكات، به‌راستی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه.
گوتشی: ئه‌و پێگه و و قه‌واره‌ی پێویسته بدرێته به هه‌رێم، ئه‌وه‌مان بداتێ، نه‌ك مه‌سه‌له پۆسته، ئینجا راوێژێكمان پێ بكات ، راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات، له دانانی خه‌ڵكی كوردی شایسته له كابینه‌كه‌ی خۆی، نه‌ك ئه‌و خه‌ڵكانێك دابنێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان ئاگای لێنییه.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانیش دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: گفتوگۆكان به‌رده‌وامه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت گفتهگۆكان به‌رده‌وامی هه‌یه، ئومێده‌وام له‌م چوار كاتژمێره‌ی داهاتوودا بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش له‌گه‌ڵی.
سه‌باره‌ت به شداریكردنی كورد له كابینه‌ی نوێی، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، گوتی: له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌واڵ هه‌یه، عه‌لاوی هه‌ندێك نه‌رمی نوواندووه له‌گه‌ڵ شاندی كوردی، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و به‌رێزه به حكیمهتهوه مامه‌ڵه بكات، ئه‌م شه‌راكه‌ته‌ی له ساڵی 2003ه‌وه له‌سه‌ر دروست بووه هیوادارم تێكی نه‌دات، حكوومه‌ت داوای كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكرێت، به‌ڵام ئێمه بریارمان نه‌داوه، ئه‌گه‌ر بارودۆخ هه‌ر ئاوا بڕوات باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشته‌كه نابین، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش متمانه دانه به حكوومه‌ت.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنیش دكتۆر به‌شیر حداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: تا رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌لاوی نه‌كرێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دیار نییه.
دكتۆر به‌شیر حداد گوتیشی: ئه‌و به‌رێزه له‌گه‌ڵ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق رێككهوێك نه‌كه‌وتووه، وه حكوومه‌تێكیش بۆ رێكخستنی كاروباری عێراق و بۆ چه‌سپاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شداربن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.