وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕِاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به دامه‌زراندنی 3 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با لهوزهی خۆر له پارێزگاكانی ( هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ) به‌توانای 25 مێگاوات كاره‌با بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كاره‌با و بوژانه‌وه‌ی سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كانی وه‌زاره‌ت كرد، كه ده‌ستی كردووه بهئامادهكردنی تهندهرو گرێبه‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌كان، كه بڕیاره به‌شێوه‌یه وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام بدرێت و وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی رێكه‌وتن و گرێبه‌ستێك ئه‌و بڕه كارهبایهیان لێ ده‌كڕێت كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌وزه‌ی خۆر یه‌كێكه له‌و پرۆژه گرنگانه‌ی كه دۆستی ژینگه‌یه‌و وه‌زاره‌تی كاره‌باش پاڵپشتی هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كات كه له‌م بواره‌دا كار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.