Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 06:14

3 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تای کۆرۆنا له‌ وڵاتی کوه‌یت تۆمارکرا

سێ كه‌سه‌كه‌ له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوه‌یت
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هه‌واڵی كونای كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه‌ حاڵه‌تی یه‌كه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كوه‌یتی و دووه‌م پیاوێكی 61 ساڵه‌ی سعوودی نیشته‌جێی كوه‌یته‌، هه‌رچی حاڵه‌تی سێیه‌مه‌ كه‌سێكه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵانه‌ به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

 ئاژانسه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  لێژنه‌ی پزیشكی پشكنینیان بۆ هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌ڵام دوو حاڵه‌تی یه‌كه‌م هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی رێكاره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌ گوێره‌ی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان، له‌وه‌ دڵنیابوونه‌ته‌وه‌ كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌یان كۆرۆنایه‌.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.