ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی ئێرانییه‌كان بۆ 15 رۆژی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی گرتنبه‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی ئێرانییه‌كان بۆ 15 رۆژی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه شانه‌ی قه‌یرانه‌كان تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی ئێرانییه‌كان بۆ عێراق بۆ 15 رۆژی دیكه درێژكردووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانه‌ی قه‌یرانی سه‌ربه حكوومه‌ت تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، ئیره‌ج مه‌سجدی دراوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه بڕیاره‌كه هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی ناگرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه له‌میانی 24 كاتژمێری داهاتوودا، عێراق هه‌ڵوێستی خۆی نیشان ده‌دات سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه یان درێژنه‌كردنه‌وه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئێران.
شایه‌نی باسه دوێنێی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكردبوویه‌وه كه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆس كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 43 كه‌س كه هه‌شتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پپێشتر عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ده‌راوزه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخستووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵپه‌ساردووه.
تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق تۆماركردنی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.