بریاره ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ته‌وه‌ره‌كانی ماف و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆشایی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چالاككردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بڕیارە ئه‌مڕۆ شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حکومەتی فیدڕاڵ نه‌جاح شه‌مه‌ری و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، له سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌غدا سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م شایسته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پێشتر له بودجه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه .
ته‌وه‌ری دووه‌میش گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری سێیه‌میش چالاككردنه‌وه‌ی لیژنه باڵا فه‌رمی و سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.