ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا رایگه‌یاند كە محه‌مه‌د ره‌زا قه‌دیر، سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قوم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو وەك دكتۆرێك پەیوەندیی لەگەڵ ئەو كەسانە ھەبووە كە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە.
به‌پێى هه‌واڵی بڵاوكراوه‌ى میدیاكانى ئێران تا ئێستا 12 كەس لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 47 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.