Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 02:15

عەللاوی و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بەڵێنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی داوە
عەللاوی و پۆمپیۆ
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عەللاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بەڵێنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی پێداوە. 

مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق ئەنجامداوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق كراوە و ئەمەریكا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دووپات كردووەتەوە. 

مایك پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد، عەللاوی بەڵێنی داوە، كار بكات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و توندوتیژییەكان لە عێراق كۆتایی پێبھێندرێت و داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.