کاربەدەستانی چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و 594 کەس.
لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دوایین ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 150 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە.
بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و 594 کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسهكه بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، 77 هەزار و 150 کەس.
له 12ی كانوونی یهكهمی 2019دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.