له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه لەماوەی 15 ڕۆژی رابردودا له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 10 تۆمەتباریان دەستگیركرد.
- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بەئەنجامدانی مامەڵەكردن بەبەڵگەنامەی ساختەوە.
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە هه‌ڵگری بەڵگەنامەی ساختە بووە.
- حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون كە تاوانی ساختەكارییان ئەنجامداوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی (289-298) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.