له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق یه‌كه‌م حاله‌تى تووش بوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند
ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، له شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) تۆماركرا كه هه‌ڵگره‌كه‌ی قوتابییه‌كی ئێرانییە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی نەجەف، رەزوان کیندی له‌باره‌ى حاله‌ته‌كه‌وه رایده‌گه‌ێنێت کە ئەنجامی ئه‌و پشکنینانه‌ی بۆقوتابییه‌كی به ره‌گه‌ز ئێرانی كراون كه له بواری زانستە ئایینییەکان له شاره‌كه ده‌خوێنێت ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
رەزوان كیندی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه قوتابییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێریدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.