Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:08

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبیلێک منداڵێکی دوو ساڵانی کوشت

له‌ گوندی توه‌سورانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2:25 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕو 2 شه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا/ 2 ته‌نی) منداڵێكی به‌ناوی ( م . ع . ر ) ته‌مه‌ن 2 ساڵان دانیشتووی گوندی ( توه‌سوران ) سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌به‌رده‌ ماڵی خۆیان شێلاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگیه‌اندووه‌: دوایی ڕووداوه‌كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداو، به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 له‌یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاگیركراوه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.