Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:08

ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ ده‌کات

بەسەرپەرشتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەکانی پیکهێنانی کابینەی نوێی عیراق و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

سبەی سێشەممە 2020/2/25 بەسەرپەرشتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.