Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:47

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز-دا ده‌مێنێت؟

له‌شێوه‌ی تاجی پادشا ده‌رده‌كه‌وێت
کوردستان TV
100%

كۆرۆنا بریتیه‌ له‌كۆمه‌لێك له‌ڤایرۆس و ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و كاتێك تووشی مرۆڤ ده‌بێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، یه‌كێكیشه‌ له‌و ڤایرۆسانه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤه‌كانیتر.

ناوی كۆرۆنا واتا چه‌پكه‌گوڵ یاخود تاج و ئه‌وه‌ ناوه‌ش له‌و شێوه‌ خڕه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌له‌ژێر ووردبیندا ئه‌و ڤایرۆسه‌ شێوه‌ی خڕه‌ و له‌شێوه‌ی تاجی پادشا ده‌رده‌كه‌وێت.

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا:

بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌باڵنده‌ ده‌ركه‌وت له‌ساڵی 1937 و دواتر له‌ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان و پاشان له‌ساڵی 1960 بۆ یه‌كه‌م جار گواسترایه‌وه‌ بۆ مرۆڤ، له‌ساڵی 2003 له‌شێوه‌ی نه‌خۆشی سارس ده‌ركه‌وت و نزیكه‌ی 800 كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی و له‌ساڵی 2012 له‌سعودیه‌ ده‌ركه‌وت و ناونرا كۆرۆنای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا:

حه‌وت جۆر ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌ له‌وانه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌یوه‌ندیدار به‌سارس و ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی په‌یوه‌ندیدار به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 2012 و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای ووهان.

١-ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی E229 (HCoV-229E).

 ٢- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی OC43 (HCoV-OC43).

 ٣-ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌یوه‌ندیدار به‌سارس (SARS-CoV).

 ٤- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی NL63 (HCoV-NL63).

 ٥-ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی HKU1.

 ٦- ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌یوه‌ندیدار به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (MERS-CoV) و پێشتر ناسراو بوو به‌ ڤایرۆسی نویی كۆرۆنا (2012 HCoV-EMC).

 ٧- ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (nCoV) و ناسراوه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای ووهان

.ڤایرۆسی كۆرۆنا:

هه‌مان زنجیره‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و باڵنده‌یه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ خانه‌و ناوكی نیه‌ و ترشی ناوكی هه‌یه‌ و ئه‌م ڤایرۆسه‌ ترشه‌ناوكی RNA هه‌یه‌ و به‌یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ DNA خانه‌خوێ به‌رده‌وام خۆی ده‌گۆڕێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی له‌ساڵی 2003 دۆزرایه‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی هه‌ناسه‌توندی زۆر و ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌یوه‌ندیدار به‌سارس و ساڵی 2012 جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سعودیه‌ دۆزرایه‌وه‌ و سه‌ره‌تا ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای 2012 و له‌ئێستا ناسراوه‌ به‌كۆرۆنای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ساڵی 2015 ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆریای باشوور بڵاوبۆوه‌ و له‌ئێستادا له‌ چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ بڵاوبۆته‌وه‌.

نیشانه‌كانی كۆرۆنا:

هه‌مان نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزیه‌ و دیارترین نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و دروستبوونی ئاوی لوت و هه‌وكردنی قوڕگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و نیشانه‌كانی هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون و كۆكه‌ی وشك و پژمین و ئازاری په‌له‌كان و ماسوله‌كه‌كان و دوای 3 بۆ 7 رۆژ هه‌ناسه‌ توندی و گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ دروست ده‌بێت.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ 36%ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی به‌رگریان لاوازه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و شه‌كره‌.

خۆپارێزی له‌كۆرۆنا:

ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئاسانی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ده‌گوزارێته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت خۆمان بپارێزرین و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌شوێنی زۆر قه‌ره‌باڵغ و ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و سه‌ردان نه‌كردنی ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌خۆشیه‌كی تێدا بڵاوبۆته‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌.

راگرتنی پاكوخاوێنی و ده‌ست شووشتنی به‌رده‌وام و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌لوپله‌ی كه‌سی تووشبوو و گومانلێكراو.

تائێستا هیچ ڤاكسینێك و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا نیه‌ كه‌به‌شێوه‌ی كۆتایی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌رگرتبێت.

گه‌رمی و كۆرۆنا

به‌پێی راپۆرتێكی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی نیڤادا-ی ئه‌مریكا و زانكۆی سه‌نگاپۆره‌ی نیشتمانی كه‌ دوێنی 20 فێبریوه‌ری بڵاوبۆته‌وه‌ هۆكارێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه‌بهێنرێت كه‌ شێوه‌ی وه‌رزی ڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19-ی نوێ هه‌مان شێوه‌ی سوڕی ڤایرۆسی سارس covp-9 هه‌یه‌ كه‌ ساڵی 2003 له‌ جیهاندا بڵاوبۆوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ پێیوایه‌ له‌ چین و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زری ئه‌نفلۆنزا له‌ دیسێمبه‌ره‌وه‌ تا كۆتایی فێبریوه‌ری ده‌خایه‌نێت و دوای ئه‌و مانگانه‌ كه‌مده‌كات. توێژینه‌وه‌كه‌ سه‌لماندویه‌تی كه‌ له‌ دوای هاوینی 2003ه‌وه‌ ڤایرۆسی سارس سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه‌ تا 2019 به‌ شێوازێكی دیكه‌ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنا-یه‌.

ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه‌ كه‌وڵاتی چین، مانگی ئادار و مانگی نیسان به‌سه‌ختی تێپه‌ڕێنێت. له‌سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی (ئایار) ده‌شێت ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ بوه‌ستێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نایه‌ت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بوونی نامێنێت، به‌ڵكو دوور نییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما سه‌رله‌نوێ به‌هه‌مان جۆر، یاخود به‌ سولاله‌یه‌كی دیكه‌ خۆی نمایش بكات.

راپۆرته‌كه‌ نوسیوتی كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆسی ئاسایی 30 جار زیاتر ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌شوێنێك كه‌ پله‌ی گه‌رمی 6 پله‌ی سیلیزیی بێت وه‌ك له‌ شوێنێك كه‌ پله‌ی گه‌رمی 20 پله‌ی سیلیزیی، به‌شێویه‌ك ئه‌گه‌ر له‌ پله‌ی گه‌رمی 20 ئه‌گه‌ری تووشبوون 1% بێت له‌ 4 پله‌ی سیلیزی 30%یه‌.

هه‌روه‌ها پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ته‌كساس ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ له‌پله‌ی گه‌رمی خوار 25 پله‌ی سلیزی توانای مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس زیاتره‌، كه‌ له‌ توانا و شێوه‌ی سوری ژیانیدا هاوشێوه‌ی كۆرۆنا-یه‌.

له‌ ئه‌مه‌ریكا شیكردنه‌وه‌كان زانیاری نوێ ده‌ڵێن

هه‌روه‌ها راپۆرتێكی گۆڤاری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌درده‌ قورسه‌كان له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ تاقیگه‌دا ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی ژوور توانای هه‌بووه‌ ته‌نیا 9 رۆژ بژی، ئه‌ویش كاتێك كه‌ پله‌ی گه‌رمی 30 پله‌ی سیلیزی بووه‌ و له‌و 25-30 پله‌ش توانای زیان گه‌یاندنی زۆر لاواز بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ زانیارییه‌كانی بایۆته‌كنۆلۆژیی- ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یان له‌ گۆڤاری سه‌نته‌ره‌كه‌دا خستۆته‌ڕوو كه‌ پێشتر تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڤایرۆسی سارس covp-9 كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌شوێنێكدا پله‌ی گه‌رمی 4 پله‌ی سیلیزی بێت ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر جێگیر و چالاكه‌، به‌ڵام له‌ پله‌ی 37 پله‌ی سیلیزی ته‌نیا 2 سه‌عات ژیاوه‌. كاتێكیش پله‌ی گه‌رمی شوێنی ڤایرۆسه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بۆ 60 پله‌ی سیلیزی ته‌نیا 30 ده‌قیقه‌ توانای ژیانی هه‌بووه‌.

هه‌وه‌روه‌ها هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی گۆڤاری پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رده‌ قورسه‌كان له‌ كالیفۆرنیا، بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر زۆر خێرا ده‌گوازرێته‌وه‌ كاتێك پله‌ی گه‌رمی له‌نێوان 4-15 پله‌ی سیلیزیدا بێت. ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو كه‌ لیك و پژمه‌ و هه‌ناسه‌، سێ گوێزه‌ره‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسه‌كه‌ن، بۆیه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ست نه‌به‌ن بۆ ده‌م و لوت و چاو، چونكه‌ ده‌ست كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌نجام چییه‌؟

به‌پێی گۆڤاری بزنس توده‌ی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ پله‌ی گه‌رمی-یان له‌سه‌روو 30 پله‌ی سیلیزییه‌وه‌یه‌ سه‌لامه‌تترن، نموونه‌ی هندستانی هێناوه‌ته‌وه‌ له‌مانگی مارچ له‌ كۆتشی پله‌ی گه‌رمی 36 و له‌ دلهی 30 و له‌ بنگالۆرۆ 34 و له‌ شینای 34 پله‌ی سیلیزییه‌ كه‌ به‌ختێكی باشه‌ بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتییه‌كانیان، هه‌رچی وڵاتی چینه‌، وه‌رزی ھاوین له‌ مانگی مه‌ی (ئایار) ده‌ستپێده‌كات و پله‌ی گه‌رمی نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 30 پله‌ی سیلیزی.

هه‌موو توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ له‌ سه‌روو 35 پله‌ی سیلیزی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر لاوازه‌.

پرۆفایل:

ڤایرۆسی كۆرۆنا چی یه‌؟

ئینفلوێنزای كۆرۆنا

Infection a corona virus

نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی تونده‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی، مرۆڤ ده‌بێت له‌ گشت ته‌مه‌نه‌كان به‌ تایبه‌ت به‌ساڵاچوان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ .

هۆكاره‌كه‌ی :

1- ڤایرۆسێكه‌ به‌ ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنی مرۆیی

2- ئه‌م ڤایرۆسه‌ پێی ده‌گوترێت كۆرۆنا(Corona virus ) واته‌ تاج چونكه‌ له‌ ژێر ووردبیندا له‌ شێوه‌ی تاج ده‌رده‌كه‌وێت

3- مرۆڤی تووشی هه‌وكردنی هه‌ناسه‌ی توند ده‌كات .

4- له‌ ئاژه‌ڵدا تووشی كۆئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه‌، ده‌مار، هه‌رس ده‌بێت.

6- هه‌ندێك بیردۆز هه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ووشتره‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ مرۆڤ

مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه‌:

1- تا ئێستا چاره‌سه‌ری نیه‌ چونكه‌ تازه‌ دۆزراته‌وه‌.

2- له‌ ره‌چه‌ڵه‌كی سارس و ئینفلۆێنزای په‌له‌وه‌ر و به‌رازه‌ وله‌ نیشانه‌كانی وه‌ك ئه‌وان مه‌ترسیداره‌.

3- هه‌وكردنێكی توندی سیه‌كان تووش ده‌كات پاشان په‌ك كه‌وتنی خێرای گورچیله‌كان و مردنی مرۆڤه‌كه‌.

4- تووش بوان به‌نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

چۆنیه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌؟

له‌ كه‌سێكی تووش بوو ده‌گواسترێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی ساغ به‌ یه‌كێك له‌م رێگایانه‌وه‌.

ئا/ محه‌مه‌د لادێ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.