سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستیانی ئایینی سنووره‌كه.
مامۆستا(حه‌مه‌ئه‌مین عه‌بدولقادر)سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایانی ئایینی گه‌رمیانی گه‌یانده ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌هه‌مبه‌ر نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی وه‌رزی شانۆدا له‌كه‌لار.
له‌یاداشته‌كه‌یاندا ئیدانه‌ی ئه‌و نمایشه شانۆییه‌یان كردبوو هه‌روه‌ك داوایانكردبوو ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌شانۆییه ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرینه‌وه كه‌مامۆستایانی ئایینی پییان وابوو له‌و شانۆگه‌رییه‌دا سوكایه‌تی و ته‌شهیر به‌پیرۆزییه‌كانی موسوڵمانان كراوه.
لای خۆشیه‌وه (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ویڕای به‌خێرهاتنیان پێی ڕاگه‌یاندن: ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و له‌وباره‌یه‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه(به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان) و (به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیانه) ڕاسپێردراون كه ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن، له‌ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك ڕێكاری ئیداری پێویست بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌بیه‌وێ جوانییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان وئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناشرین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.