زانایان كۆنترین هه‌نگیان دۆزییه‌وه له مێژوودا كه ته‌مه‌نی 99 ملیۆن ساڵ ده‌بێت و، پارێزراوه له‌نێو به‌ردێكی جۆری كه‌هره‌مان.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "SCI NEWS"، ئه‌م به‌ردبووه له میانمار دۆزرایه‌وه و، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ته‌باشیر.
ئه‌م هه‌نگه به به‌ردبووه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌نگی ئێستای هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زه‌رده‌واڵه‌شی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاماژه به پێشكه‌وتنی ئه‌م مێرووه ده‌كات.
یه‌كێك له تۆژه‌ره‌كان ده‌ڵێت، "به‌ردبووه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌م هه‌نگه خۆراكی له‌سه‌ر جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ك بوو دواتر لكاوه به مشه‌خۆرێكی جاڵجاڵۆكه و مردووه“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.