ئهمرۆ سێشهممه 25 ى 2ى 2020 ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی عێراق و ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم لە كۆنفرانسی میونشن و پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەكات.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئهمرۆ بریتین لە :
1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.
2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.
3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.