دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات 2.5 ملیار دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكووریش تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ڤایرۆسه‌كه به ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا بلاوبۆوه.
كۆشكی سپی گوتی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار داواكراوه بۆ بودجه‌ی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی كوتانه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو سوپای ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور وتیان تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌شقه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری كۆریای باشوور جیۆنگ كیۆنگ دو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری مارك ئێسپهردا كۆبۆوه، جیۆنگ كیۆنگ دانی به‌وه‌دانا 13 له سه‌ربازه‌كانی كۆریای باشوور دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز + ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.