له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لەپێناو روبەروبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار لە راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان درا.
راشیده‌گه‌ێنێت ، بەشێوەیەکی کاتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەکان داخراون و ئه‌مرۆ سێشەممە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لەو بارەوە دەدرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.