شاندێكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی ده‌چێته به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە کۆبوونەوەی دوێنێی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکان بڕیاردرا ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە گفتوگۆکانی پێک‌ھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، شاندەکە بچووک ده‌كرێته‌وه و ھەر لایەنە و پێکھاتەیەکی سیاسی، یەک ئەندامی لە شاندەکە ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.