دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف تۆماركرا، كاربه‌ده‌ستانی عێراق زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنیان له رووی ته‌ندروستییه‌وه به ئامانجی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌وباره‌وه لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و قوتابییه ئێرانییه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له نه‌جه‌ف و له‌ژێر چاودێریدایه.
یاسری باسی له‌وه‌شكردووه كه رێوشوێنی ته‌ندروستی له نه‌جه‌ف گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له شاره‌كه‌دا بڵاونه‌بێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه ده‌كرێت كه پێشتر له‌گه‌ڵ قوتابییه ئێرانییه‌كه‌دا بوون.
پارێزگاری نه‌جه‌ف، لوئه‌ی یاسری داوای له حكوومه‌تی فیدرال كرد كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف به رووی هاتنی ئێرانییه‌كان به تایبه‌تیش قوتابیانی زانسته ئیسلامییه‌كان دابخات و ئیتر رێگه‌یان پێ نه‌دات روو له عێراق بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌رورده له پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه به هۆی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌وامی قوتابخانه‌كان له پارێزگاكه تا كاتێكی نادیار كراوه پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌رورده له پارێزگای نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، عادل به‌سیسی بڕیارداوه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كه‌دا تا كاتێكی نادیار بكرێت به پشوو، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بتوانن رێوشێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر به ئامانجی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌جه‌ف.
هاوكات پارێزگاری كه‌ربه‌لا، نه‌سیف خه‌تابی رایگه‌یاندووه، هاووڵاتییه‌كی سعوودی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی ئێرانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی كه تیایاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراو سه‌ردانی كه‌ربه‌لا-یان كردووه، كه‌ره‌نتین كراون.
نه‌سیف خه‌تابی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ربه‌لا تۆمار كرابێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه شانه‌ی قه‌یرانی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون به دۆسیه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای ئه‌نبار بڕیاردا له‌مه‌ودوا رێگه نه‌درێت سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كان بكرێت له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
شانه‌ی قه‌یرانی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون به دۆسیه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه به‌توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه هه‌واڵی ناڕاست و پڕوپاگه‌ندا سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌نبار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.