پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه جوتیار عادل گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ بریتین له :
1- خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدرالی.
2- ئه‌نجامه‌كانی به‌شداریی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسی میونیخ و دیداره‌كانی ئیتالیا و ڤاتیكان.
3- پلان و هه‌نگاو و رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كورستان تاوتوێ ده‌كرێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.