ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان، سێ چه‌كداری داعشیان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كوشتووه و حه‌وت چه‌كداری دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
له‌وباره‌وه سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووته‌ڕوو كه هێزێكی دژه تیرۆر به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه رێكخراوی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی شانه نووستووه‌كانی رێكخراوه‌كه له دۆڵی زه‌غیتون باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
سه‌باح نو‌عمان راشیگه‌یاند كه شانه نووستووه‌كه‌ی داعش له‌و حه‌شارگه‌یه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی دژه تیرۆر و چه‌كداره‌كانی داعش-دا روویداوه كه له‌میانیدا، سێ چه‌كدار كوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.