محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵینی دا كه حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌میانی واده‌یه‌كی دیاریكراودا كه ماوه‌كه‌ی له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت، هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته (ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) ئه‌نجام بدات.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی تویتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی نووسیووه "به‌ندی یه‌كه‌م له به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌م، بریتییه له هه‌نگاوانان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و پێشوه‌خته كه له‌میانیدا گه‌ل نوێنه‌رایه‌تی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێریت.
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌شی نووسیووه "حكوومه‌تی داهاتوو پابه‌نده به دابینكردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، پاك و بێگه‌رد له نزیكترین واده دا كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیاری ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووه "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دیاركردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته ئاگادارمان بكاته‌وه كه نابێت له ئه‌مڕۆوه ماوكه‌ی له ساڵێك تێپه‌ڕبێت".
چاوه‌ڕان ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنێكی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌خشینی متمانه به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ساز بكات.
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه دانیشتنی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌خشینی متمانه به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ساز ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.