ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووی میسر له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی هه واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووتری میسر، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له ته‌مه‌نی نه‌وه‌د و یه‌ك ساڵیدا، به هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد. كۆچی دوای ناوبراو دوای ئه‌وه‌دێت كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا عه‌لا موباره‌ك كوڕی حوسنی موباره‌ك ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌ندروستی باوكی ناجێگیره. حوسنی موباره‌ك، له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و بیست وهه‌شت له‌دایك بووه. له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌دو هه‌شتا و یه‌ك تاكوو ساڵی دووهه‌زار و یازده سه‌رۆكایه‌تی میسری كرد. دواجار له هه‌مان ساڵ و به‌هۆی گوشاری خۆپیشانده‌رانی میسر له‌سه‌رۆكایه‌تیی وڵات كشایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.