لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا ده‌رچو وه ئەو تۆمهتبارانەی فەرمانی ده‌ستگیركردنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد.
راشیدهگهیهنن ، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردودا هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەمشێوه‌یه:
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەتۆمەتی دزینی ئامێری پشكنینی نه‌خۆش لەنەخۆشخانە.
- دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی جل‌و به‌رگ لەناوبازاردا دەستگیركراون.
- ده‌ستگیركردنی چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیكردن لەچەند سوپەرماركێتدا لەناوشاری سلێمانی.
- تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزینی كەلوپەل لەناوبازاردا دەستگیركراوە.
راشیدهگهیهنن ، سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.