ئه‌ندێر هێرێرای ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووچاری پێكان هاتووه‌و پێده‌چێت بۆ یاری به‌رامبه‌ر بروسیا دۆرتمۆند له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شانزه‌ی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌نه‌بێت
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد كه هێرێرا پێكانی له ماسولكه‌كانی ڕانی ڕاستی هه‌یه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه، بۆیه دوور نیه ئه‌م یاریزانه به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر بروسیا دۆرتمۆند له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شانزه‌ی چامپیۆنس لیگ نه‌كات كه له یانزه‌ی مانگی داهاتوو له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هاوكات یاریزان تیاگۆ سیلڤا به هه‌مان شێوه پێكانی هه‌یه‌و له‌به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند یاری ناكات، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو یاریزان ماركۆ ڤێراتی و تۆماس مۆنیا به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه له ڕیزی یانه پاریسیه‌كه داده‌بڕێن و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن، جێگای باسه له یاری گه‌ڕی چووندا، دۆرتمۆند له یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.