Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 23:28

کۆبوونه‌وه‌کانى لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌کانی به‌رده‌وامه‌

ئه‌م پێنشازه‌ یاسایه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌
کوردستان TV
100%


كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/2/25، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گفتوگۆكردنی پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان تاووتوێكرا، ئه‌م پێنشازه‌یاسایه‌ له‌خولی پایزه‌ى ساڵی پار 2019 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ چه‌ندین تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پێشنیازی یاساكه‌ خرانه‌ڕوو، بڕیاریشه‌ دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه‌، سه‌رجه‌م تێبینی و پێشنیازه‌كان پوخت بكرێنه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا جێبكرێنه‌وه‌و دواتریش به‌پێی رێككاره‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ راپۆرتی كۆتایی ئاماده‌ ده‌كرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدانی بۆ ئه‌نجامبدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.