Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 02:06

عێراق هاتوچۆى بۆ 7 ولاتى جیهان قه‌ده‌غه‌ کرد

ئەو بڕیارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاری رێگەنەدان بە هاووڵاتییانی حەوت وڵات بۆ چوونە وڵاتەکەی، درێژ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-2-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، وەزیری تەندروستی لەگەڵ گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری کاروباری ئیقامە لە وەزارەتی ناوخۆ، کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار دراوە رێگا بە هاووڵاتییانی چین، ئێران، تایلەند، کۆریای باشوور، یابان، ئیتاڵیا و سەنگافورە نەدرێ سەردانی عێراق بکەن.

ئەو بڕیارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ئەو وڵاتانە، دراوە و ”تا کاتێکی نادیار“ کاری پێ دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.