ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و هاووڵاتیانی شارەكە و هەرێمی كوردستانیشی دڵنیا كردەوە كە ئەو دوو كەسەی گومان دەكرا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، پشكنینەكانیان نەرێنی دەرچووە و بە هیچ شێوەیەك تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر دوو هاووڵاتی سلێمانی خرابوونەوە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیەوە، گومانیان لێ دەكرا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، بەڵام ئێستا هەردوو كەسەكە رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نیە.
جێی باسە تا ئێستا لە شاری كەركووك چوار كەس تۆمار كراون وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنێش لە شاری نەجەفی عێراق كەسێك تۆمار كرا بە هەڵگری ڤایرۆسەكە، تێكڕای ئەم پێنج كەسانە لە ئێرانەوە ڤایرۆسەكەیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.