مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئهنقهست زانیارییەکان لەبارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی دەشارێتەوەو ئامارى كهمتر بلاو دهكاتهوه.
وتیشى" ئهو كهسانهى له ئێران تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، زۆر لهو ئامارانه زیاترن كه رۆژانه دهستههلاتدارانى حكومهتى ئێران بلاوى دهكهنهوه.
وتیشی" ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو بابەتە بەگرنگ دەبینێت، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دەروبەر بەهۆی گەشتیاری ئێرانییەوە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ گوازراوەتەوە.
له لایهكى ترهوه حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران وتارێكی لە ئەنجومەنی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا پێشكەشكردو رایگەیاند" دەزگا فەرمییەكانی ئێران رێكاری گرنگیان گرتوەتە بەر بۆ رووبەروبونەوەی ڤایرۆسى كۆرۆنا.
رۆحانی راشیگەیاند" دوژمنانمان دەیانەوێت نیگەرانی زیاتر بەهۆی كۆرۆناوە دروستبكەن تاكو كارەكانی وڵات بەرەو وەستان ببەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.