باڵیۆزخانه‌ی کوەیت له‌به‌غدا لە په‌یامێكدا بۆ هاوڵاتیانی لە عێراق داوایكردوه، ئه‌و هاوڵاتیه کوەیتیانە له عێراقدان په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان پێشكه‌ش بكرێت و رێكاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكرێت، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كوێت له‌كه‌مترین كاتدا.
باڵیۆزخانه‌ی کوەیت هه‌ردوو ژماره ته‌له‌فۆنی (07802604123-07810188818)ی بڵاوكردوهتهوهو داوایكردوه په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت، پێشتریش ئەو وڵاتە سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق راگرتووه.
هۆشداریەکانی حکومەتی کوەیت بەهۆی تۆمارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە لە عێراقدا، دوای ئەوەی دوێنی یەکەم حاڵەت لە نەجەف تۆمارکرا، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، چوار هاوڵاتی شاری كه‌ركوك كه پێشتر سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.