Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 21:51

وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ گه‌شتیارێكی گه‌ڕاوه‌ بۆ هه‌رێم تووشی كۆرۆنا نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

ناوبراو راشیگەیاند" هەموو ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی دان و گومان لەسەر حەوت کەس هەبووە، هه‌روه‌ها پشکنینی شەش لەو حەوت کەسە بۆ ڤایرۆسەکە نێگەتیڤ بووە و تەنها یەک کەس ماوە ئەنجامی پشکنینەکەی دەربچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، كه‌ هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە و رۆژانەش داتا و زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان و میدیاکان ئاشکرا دەکەین. 

وەزیری تەندروستی هه‌روه‌ها رایگەیاند" لە رۆژی هەینییەوە نزیكەی 2000 كەس لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و ئێستا هه‌موویان لەژێر چاودێری دان.

وەزیری تەندروستیی  وتیشی" ده‌بێت پشكنینی ته‌واو بۆ گه‌شتیاران بكرێت، چونكه‌ گه‌شتیاران زۆرترین گومانلێكراون كه‌ ببنه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ تائێستا هیچ گەشتیارێکی گەڕاوە بۆ هه‌رێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.