وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت بڵاویكرده‌وه كه حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردووه و به‌وه‌یش ژماره‌ی توشبووان به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته، به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشتووه‌ته 12 كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هاووڵاتییه‌كی كوێتی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێران پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌تووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
راشیگه‌یاندووه كه به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان به‌و ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوێت، به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشتووه‌ته 12 كه‌س.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رجه‌م تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوێت خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستییه‌وه و ره‌وشیان جێگیره.
دوێنێ سێشه‌ممه كارگێڕی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كوێت رایگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ سینگاپوور و ژاپۆن هه‌ڵپه‌ساردووه.
پێشتر كوێت گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران، عێراق، كۆریای باشوور، چین و ئیتاڵیا هه‌ڵپه‌ساردبوو، جگه له‌وه‌ش سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمی بۆنه نیشتمانییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندوه.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی كه‌نداو جگه له كوێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌حرێن، ئیمارات و سوڵتانشینی عوممان-یش تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.